Author
usr_web171_1
داواکاریەکانمان داخستنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیرانەلەلەندەن،
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
قسەکانی جۆن ماکدۆنێل، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا و سەرۆکی “کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری ئێران” لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژێمی ئێران لە لەندەن.
هەرچەندە کەش و هەوای ئەمڕۆ سارد و باراناوییە، بەڵام ئەمە دووهەمین پیکێتی ناڕەزایەتی کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێرانە. چەند مانگێک دوای پێکهێنانی ئەم کۆمیتە، چەند سەندیکایەکی کرێکاری و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتی کرێکاران پشتیوانیمان دەکەن. هۆکاری پێکهێنانی ئەم کومیتەیە بۆ ئەوە بوو کە ڕژێمی ئێران بزانێت کە هاودەنگییەکی جەماوەری لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی خەڵکی ئێران هەیە.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە زیندانیکردن، ئەشکەنجەدان، کوشتن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ئێران قبوڵکراو نییە. ئێمە لەبیرمان نەچووە و لەبیرمان ناچێت ئەم (دەسەڵاتە) چ جۆرە ڕەفتارێکی بەسەر کەسانی لە جۆری ئێمەدا سەپاندووە و چ جۆرە ئازار و مەینەتییەکی بەسەردا سەپاندوون. چارەسەری (ئەم دۆخە) لە دەستی خەڵکی ئێراندایە. ڕاپەڕینی خەڵک لە شەقامەکان بەردەوامە و فراوانتر بووە. ژنان و کرێکاران پێکەوە خەبات دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئازادی.
ئەمڕۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە. ئێمە وڵاتێکی نوێمان لە (ئێران) دەوێت کە دان بە یەکسانی نیوەکەی تری خۆیدا بنێت. پەیامی ئێمە سادەیە کە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی ئێستای ئێران لە جیهاندا بەرەوڕووی هاوپشتی نێودەوڵەتییە. ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە هەر پشتیوانی و هاودەنگییەک کە لە تواناماندا بێت پێشکەشی دەکەین.
یەکێک لە داواکارییەکانمان داخستنی باڵوێزخانەی ڕژێمە لە لەندەن. ڕژێمی ئێران مافی ئەوەی نییە لێرە بێت. مافی ئەوەی نییە لەم وڵاتە دێموکراتیکەدا بێت. باڵوێزخانەی ڕژێم یارمەتی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتەکەمان نادات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەمانەوێت دابخرێت. هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە وردبینی لە سەرجەم سەرانی ڕژێم و لایەنگرانی دەکەین. بەبێ لێپرسینەوە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن. ئێمە یەک بە یەک سزایان دەدەین. ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین لەسەر ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی ئازار و ناخۆشی بۆ خەڵک لە ئێران. پەیامی من هاودەنگییە لە ڕۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ ژنانی ئێرانی کە بناغەکانی شۆڕشیان داناوە.
بزوێنەری ڕاماڵینی دەسەلاتی سەرمایە!
٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، رۆژی خەبات و تێکوشانە بەدژی نایەکسانی وجیاکاری وستەمکێشی ژنان. ڕۆژی وەستانەوەیە دژ بە بیروباوەڕ و نەریت و کەلتور و دەسەڵات و یاسای چینی دەسەڵاتدار. دەسەڵاتێک کە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی پایەکانی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا، ژنانی لە جێگاورێگایەکی کۆمەڵایەتی خوارترو لە ژێردەستەیی وپێشێلی ماف و ئازادیە فەردی ومەدەنیەکاندا ڕاگرتوە.
ئەمرۆلە کاتێکدا ژنان نمایشی ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە ستەمکێشی وجیاکاری بەرز ڕادەگرن کە جیهان لە نێوکاریگەری جەنگ وگرانی وبێکاری وبرسێتی و ئاوارەیی هێزە ئیمپریالیستەکاندا قەراریان گرتووەو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیان لە نێو دەورەیەکی تازە لەگێژاو و بنبەست و بێ ئاسۆی و قەیرانی کوشندەدا گیرکردووە. رۆژ بەرۆژ لێکەوتەکانی قەیرانی ئابووری سەرمایەداری و جەنگ لە ئۆکرانیا کاریگەری زۆری لەسەر ژیان و گوزەران وماف و ئازادیەکان داناوە و لەو نێوەشدا ژنان قوربانی سەرەکی ئەم دۆخەن و لەگەڵ ئەوەشدا سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان دژ بە گرانی و سیاسەتی و سك هەڵگوشین وبێکارسازی، تەوژمێکی نۆیی بەخۆیداوە دژ بەسیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری . لەڕیزی پێشەوەدا هاتنە مەیدانی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی ژنان و لاوان و کرێکاران بە پێشرەوی و ڕۆڵی بەرجەستەی ژنان لەژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی “دا دژ بە حیجاب، بۆ ئازادی و یەکسانی ،کۆماری ئیسلامی خستۆتە بەردەم گورزێکی گەورەوە. بەدڵنیایەوە سەرکەوتنی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و ژنان لەم شۆرشەدا کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر هەلومەرجی عێراق و کوردستان و ناوچەکە جیهان و خەباتی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و دژ بە ئیسلامی سیاسی و دەسەڵاتی چەوسێنەری سەرمایە.
ترس لە نەسیمی شۆرشی ژنان لە ئێراندا هەر زوو سەلەفیەکان وڕەوتە ئیسلامیەکانی لەکوردستان بە پشتبەستن بە ئەحزابی دەسەڵاتدار لەکوردستان هەراسانکردووەو کەوتنە هەڕەشە و پەلاماردانی ماف و ئازادیە مەدەنی وفەردییەکانی ژنان. لەپاڵ سوکایەتی و بێرێزی بەژیانی ژنان وکۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان ، دەرکردنی فتوا و هەڕەشەکردن لە هەڵسوڕاوانی ژنان. هەربۆیە پشتیوانی و ڕاوەستان لە پاڵ ڕەوتی شۆرشگێڕانەی ژنان و لاوان وکرێکارانی ئێران هەنگاوێکی گرنگە لەڕاستای تەکاندان و بردنە پێشەوەی بەرەی پیشکەتووخواز و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان خۆشگوزەران. کۆمەڵگایەك کە سەرجەم ماف و ئازادییەکانی ژنان دەستبەربکات و دین لە دەوڵەت و یاسا جیابکاتەوە، وە قانون وسیستەمێك بهێنێنتە پێشەوە کە لە ڕوانگەی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوانەوە داڕێژراوبێت . لە گەڵ ئەوەشدا مافەکانی ژنان لە هاوسەرگیری و جیابوونەوە ، پەیوەندی مناڵ و میرات و سزا تیادا جێگرکرابێت. سنوریك بۆ ئەوسوکایهتیکردنانە بهژنان دابنرێت وزمانی سوکایهتی کردن به ژنان بهیاسا قهدهغه بکات. وە کۆتایی بهێنێت بەم ژینگە دژی ژن بوونەی کە دەسەڵاتداران لە ناوخۆی کوردستاندا گواستویانەتەوە بۆ دەرەوەی ووڵاتیش کە هۆکاری دەیان تراژیدیای ناخهەژێنە لەنێو ڕەوەندی کوردی لە توندوتیژی خێزانی و فەرهەنگی پیاوسالاری لەپاڵ یاسا دژە پهنابهرییهکانی ووڵاتی بهریتانیا و ئهوروپا لێکەتۆتەوە.
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی له ڕۆژی 8مارس رۆژی جیهانی ژنان سەرباری پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی ژنان و لاوان و کرێکارانی ئێران بانگهوازی سهرجهم ژنان وپیاوانی ئازادیخواز و یهکسانیخواز و ڕێکخراوهکانی داکۆیکار لە مافهکانی ژنان وپهنابهران دهکات لە پێناو سەرکەوتنی ئەو جوڵانەوە مەزنەدا لە ئێران دهنگی ناڕهزایهتیان یهك بخهن.
بژی ٨مارس رۆژی جیهانی ژنان
سەرکەوێت جوڵانەوەی شۆرشگێڕانەی ژنان لە ئێران
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٧/٣/٢٠٢٣
کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ڕۆژی شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ ٢٥٠ پەنابەر لەخۆدەگرێت بە ئامانجی پەڕینەوە بە شێوەی قاچاخ لە شاری ئیزمیری تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت، بەڵام بەداخەوە بۆ ڕۆژی دواتر لە کەنارەکانی دەریای ناوەراست لە وڵاتی ئیتالیا لە شاری کرۆتۆن، بەدوای هەڵکردنی ڕەشابەیەکی بەهێز خۆی دەکێشیت بە قەراغی دەریاداو یەختەکە بەشێوەیەکی ترسناك پارچە پارچە دەبێت، لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیاش توانیویانە ٨١ پەنابەری دیکە لەمەرگ ڕزگار بکەن.
ئەم پەنابەرانە کە خەڵکی ولاتانی ئێران و ئەفغانستان وپاکستانن، لە بنەڕەتدا قوربانی سیاسەتی جەنگخوازی و ماڵوێرانی و نائارامی وناجیگری سیاسی و دەستیوەردانی سەربازی هیزە ئیمریالیستەکانن، کە بەشیکی زۆر لە ولاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دنیایان لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسی و سەربازییەکانیان روو بەڕووی ئەم هەڵومەرجە سەختە کردۆتەوە و دۆخێکیان خوڵقاندووە کە هەزاران ئینسانی ناچاربە خۆ دەربازکردن کردووە بەئومێدی گەیشتن بە ولات و پەنایەك کە دوور بێت لەجەنگ وعەسکەرتاریەتی ناتۆ و دەستیوەردانی ملهورانەی دەوڵەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان.
ئەگەر بەتەنها ولاتی ئەفغانستان بکەین بەنمونە دەبینین بەدوای چەندین ساڵ لە سیاسەتی جەنگ وداگیرکاری ئەمریکا، سەرئەنجام ئەم وڵاتە تەسلیمی چەکدارە تیرۆریستەکانی تاڵیبان کراو، ژیان گوزەرانی ملیۆنان ئینسانیان لەم وڵاتە هێندەی دیکە دوچاری نالەباری و هەژاری و کۆنەپەرستی سەدەکانی تاریکی کردوە.
لەکاتێکدا حکومەتی ڕاستڕەوی ئیتاڵیا باس لەوە دەکات کە بەرپرسی سەرەکی لەم کارە بەتەنها (قاچاخچیەکان)ن، دەیەوێت بەم لێدوانە، شانی تاوانکارانەی حکومەتەکەیان و سیاسەتی جەنگ وماڵوێرانی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی دابپۆشێت، بەلام ئەوە ڕۆشنە کە ئەم قسانە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانیەو ئەم پەنابەرانە قوربانی سیاسەتی جەنگ وئابڵوقەی ئابوریەن.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کاتێکدایە کە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەس وکار ودۆستانی ئەم پەنابەرانە ڕادەگەێنین، هاوکات سەرکۆنەی سیاسەتی جەنگ و عەسکەرتاریەتی دەوڵەتانی ناتۆ وهیزە ئیمریالیستیەکان و نۆکەرەکانیان هەروەها سیاسەتی دژە ئینسانی حکومەتە کۆنەپەرستەکان لە ئیران و ئەفغانستان و پاکستان دەکەین.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو دەکاتەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
تورکیا:بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
سەرەڕای ئاستەنگی و قورسکردنی پێدانی فیزا ی تورکیا بەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەساڵی ٢٠٢٢ دا زۆرترین هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەردانی تورکییان کردووە
هەرچەندە تورکیا ووڵاتێکی گەشتیاریە بەڵام دەروازەیەکە بۆ پەڕینەوەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەشێکە لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ووڵاتانی ئەوروپا
لەساڵی ٢٠٢٢دا زۆرترین هاووڵاتی بۆ مەبەستی پەنابەرێتی کۆچیان کردووە کە زۆرینەیان گەنجان بوون وە ئەوانەشی نەیاتوانیوە لەتورکیاوە بڕۆن بەرەو بیلا ڕوسیاو بەڕازیل و مەکسیک و لیبیاو چەند ووڵاتێکی تر ڕۆیشتوون.
لەساڵی ٢٠٢٢دا ٢٢٢٠ دووهەزارو دووسەدو بیست پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لەئاست ساڵی ٢٠٢١ دەستگیرکراون لە تورکیا بەم شێوەیە:
لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق کە لەتورکیا دەستگیرکرابوون بریتی بوو لە ٤٤٠٨ چوار هەزارو چوار سەدوو هەشت پەنابەر بەڵام لەساڵی ٢٠٢٢دا بەرزبۆتەوە بۆ ٦٦٢٨ شەش هەزارو شەش سەدوو بیست و هەشت پەنابەر.
هەروەها کۆی گشتی ئەوپەنابەرانەی لەساڵی ٢٠٢٢دا ڕوویان لەتورکیا کردووە بۆ مەبەستی پەڕینەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپاو داواکردنی مافی پەنابەرێتی بەڵام لەسنورە ووشکانی و ئاوییەکانی تورکیا دەستگیرکراون یاخود گەیشتونەتە سنوری دەریایی یۆنان و دیپۆرت کراونەتەوەو دواتر لەلایەن تورکیاوە ڕزگارکراون بریتیە لە ٢٨٥،٠٢٧ دووسەدوو هەشتاو پێنچ هەزارو بیست و حەوت پەنابەر کە ئەم ژمارەیە زۆر زیادی کردووە لەئاست ساڵی ٢٠٢١دا کە بریتی بوو لە ١٦٢،٩٩٦ سەدوو شەست و دووهەزارو نۆسەدوو نەوەت و شەش پەنابەر واتا ١٢٢،٠٣١ سەدوو بیست و دوو هەزارو سی و یەک پەنابەر زیادی کردووە
زۆرترین ئەوپەنابەرانەی لەساڵی ٢٠٢٢دا لەتورکیا دەستگیرکراون:
پلەی یەکەم ئەفغانستان ١١٥،٧٧٥ سەدوو پانزەهەزارو حەوت سەدوو حەفتاو پێنج پەنابەر
پلەی دووەم سوریا ٤٥،٩٠٩ چل و پێنچ هەزارو نۆسەدوو نۆ پەنابەر
پلەی سێیەم پاکستان ١٥،٣٦٧ پانزەهەزارو سێ سەدوو شەست وحەوت پەنابەر
پلەی چوارەم فەڵەستین ١٤،٢٧٠ چواردەهەزارو دووسەدوو حەفتا پەنابەر
پلەی پێنجەم تورکمانستان ١٣،٠٨٣ سیانزەهەزارو هەشتاوسێ پەنابەر
پلەی شەشەم بەنگلادیش ٧٦٧٩ حەوت هەزارو سەش سەدوو حەفتاونۆ پەنابەر
پلەی حەوتەم ئۆزپاکستان ٧٥٥٣ حەوت هەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو سێ پەنابەر
پلەی هەشتەم مەغریب ٧٥٢٣ حەوت هەزارو پێنچ سەدوو بیست و سێ پەنابەر
پلەی نۆیەم یەمەن ٧٣٥٢ حەوت هەزارو سێ سەدوو پەنجاو دوو پەنابەر
پلەی دەیەم هەرێمی کوردستان و عێراق ٦٦٢٨ شەش هەزارو سەش سەدوو بیست و هەشت پەنابەر
نەتەوەجیاوازەکانی تر ٤٣،٨٨٨ چل و سێ هەزارو هەشت سەدوو هەشتاو هەشت پەنابەر
ژمارەی ئەو کەسانەی بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەران لەسنورەکانی ووشکانی و دەریایی تورکیا دەستگیر کراون:
لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو قاچاخچیانەی لەتورکیا دەستگیرکرابوون بریتی بوو لە ٧٩٤٢ حەوت هەزارو نۆسەدوو چل ودوو قاچاخچی بەڵام لەساڵی ٢٠٢٢دا ژمارەیان بەرزبوویەوە بۆ ٩١٤٧ نۆ هەزارو سەدوو چل و حەوت قاجاخچی واتا ١٢٠٥ هەزارو دووسەدوو پێنچ قاچاخچی زیاتر دەستگیر کراون لەئاست ساڵی ٢٠٢١دا
ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەسنوری ووشکانی و دەریایی تورکیا لەساڵی ٢٠٢٢دا
ژمارەی ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەسنورەکانی دەریایی و ووشکانی تورکیا لەساڵی ٢٠٢٢دا لەئاست ساڵی ٢٠٢١دا کەمی کردووە بەڵام بەسەدان پەنابەری نەتەوەجیاواز بێ سەروشوێن بوون لەکاتی پەرینەوەیاندا بۆ وولاتانی ئەوروپا
لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی ئەوپەنابەرانەی ژیانیان لەدەستدابوو لەسنوری ووشکانی و دەریایی تورکیا بریتی بوو لە ٤٠٢ چوارسەدوو دووپەنابەر وە لەساڵی ٢٠٢٢دا کەم بویەوە بۆ ٣٤٢ سێ سەدوو چل و دوو پەنابەر کە ژیانیان لەدەستدابوو کە زۆرینەیان لەدەریایی ئیجە ژیانیان لەدەستدابوو
هەرچەندە ئامارێکی فەرمی نیە سەبارەت بە دیاریکردنی رەگەزنامەی ئەو پەنابەرانەی ژیان لە دەست دەدەن بەڵام بەپێی چاودێریکردنی وردی فیدراسیۆن لەدۆخی پەنابەران بەتایبەتی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان ژمارەی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان کە لەساڵی ٢٠٢٢دا ژیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ٣٠ سی پەنابەرە لەگەڵ دەیان پەنابەر کە بێ سەرو شوێن بوون
داواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR الحماية الدولية لەتورکیا لەساڵی ٢٠٢٢دا:
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لەساڵی ٢٠٢٢دا لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان کردبوو بریتی بوو لە ٣٣،٢٤٦ سی و سێ هەزارو دووسەدوو چل و شەش پەنابەر کە لەئاست ساڵی ٢٠٢١دا ٣٩٩٠ سێ هەزارو نۆسەدوو نەوەت پەنابەر زیادی کردبوو کە لەساڵی ٢٠٢١دا بریتی بوو لە ٢٩،٢٥٦ بیست و نۆهەزارو دووسەدوو پەنجاوشەش پەنابەر.
بەڵام داواکردنی مافی پەنابەرێتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەساڵی ٢٠٢٢دا لە ئاست ساڵی ٢٠٢١دا کەمی کردووە بەجیاوازی ٨٧٨ هەشت سەدوو حەفتاو هەشت داواکاری پەنابەرێتی بەهۆی سەخت وەرگرتنی کەیسی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا کە لەساڵی ٢٠١٨ وە دەسەڵاتی وەرگرتن و پەسەندکردنی کەیسی پەنابەرانیان لەئەستۆدایە
لەساڵی ٢٠٢٢دا داواکردنی مافی پەنابەرێتی بەڕیزبەندی:
پلەی یەکەم پەنابەرانی ئەفغانی ١٩،٤٠٠نۆزدە هەزارو چوارسەد پەنابەر
پلەی دووەم پەنابەرانی ئۆکرانی ٧١٣١ حەوت هەزارو سەدوو سی و یەک پەنابەر
پلەی سێیەم پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ٤٠٨٣ چوار هەزارو هەشتاو سێ پەنابەر.دووبارە نیشتەجێکردن- إعادة التوطين:
بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەووڵاتی تورکیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢
کەیسی ١٧،٣٧٤ حەڤدە هەزارو سێ سەدوو حەفتاو چوار پەنابەریان داوە بەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن
کە ١٤،٢٢٢چواردە هەزارو دووسەدوو بیست و دووهەزاریان تەنها کەیسی پەنابەرانی سوری بوون لەو ژمارەیەش ٦٥٩١ شەش هەزارو پێنچ سەدوو نەوەت و یەک پەنابەریان رەوانەی ووڵاتانی سێیەم کراون
سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردن -إعادة التوطين ی پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەساڵی ٢٠٢٢دا تەنها کەیسی ٥٨٢ پێنچ سەدوو هەشتاو دوو پەنابەریان داوە بەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن لەو ژمارەیەش تەنها ٤٩٦ چوار سەدوو نەوەت و شەش پەنابەر بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم بەم شێوەیە
ئەمەریکا ٣٠٥ پەنابەر ، کەنەدا ٩٥ پەنابەر ، بەریتانیا ٥١ پەنابەر ، ئوستوڕالیا ٤٠ پەنابەر ، سویسرا ٥ پەنابەر
ئەمە لەکاتێکدا ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵی ٢٠٢٢دا ڕایگەیان لە کۆی ٢٧٦،٠٠٠ دووسەدوو حەفتاو شەش هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەریەک لە ووڵاتانی تورکیا ، ئوردن ، لوبنان ، میسر ، سوریا . ٣٨٠٠٠ سی و هەشت هەزار پەنابەریان پێویستان بە – إعادة التوطين ە واتا دووبارە نیشتەجیکردن سەرۆکایەتی تورکیاش لەساڵی ٢٠٢٠دا ڕایگەیاند ژمارەی پەنابەرانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانەوە کە لە تورکیا داوای مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیان- الحماية الدولية یان کردووە بریتیە لە زیاتر لە ١٤٧٠٠٠ سەدوو جڵ و حەوت هەزار پەنابەر کە سال بەساڵ ڕێژەکە زیاتر دەکات،
سەبارەت بەداواکردنی جۆرەکانی ئیقامەی تورکیا لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەساڵی ٢٠٢٢دا:
لەساڵی ٢٠٢٢دا ١٣٢،٠٤١ سەدو سی و دوو هەزارو چل و یەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیقامەی تورکیان وەر گرتووە کە زیاترینیان ئیقامەی گەشتیاری بووە لەو ژمارەیەش تەنها ٧٦٦٣ حەوت هەزارو شەش سەدوو سەست و سێ ئیقامەیان ئیقامەی خوێندن بوە
بەڵام لەساڵی ٢٠٢١دا ژمارەکە زۆر زیاتر بوو کە بریتی بوو لە ١٦٣،٧٧٥ سەدو شەست و سێ هەزارو حەوت سەدوو حەفتاو پێنچ کەس کە ئیقامەیان پێدرابوو واتا ٣١،٧٣٤ سی و یەک هەزارو حەوت سەدوو سی و چوار کەمی کردووە
هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تورکیا لەناوەندی ساڵی ٢٠٢٢دا پێدانی ئیقامەی گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی عێراقی و هەرێمی کوردستان ڕاگرت ئەوەی ئێستا دەدرێت تەنها جۆرەکانی ئیقامەی خوێندن و خانووبەرەیە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
١٢/١/٢٠٢٣
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژیان لهدهستدانی دوو پەنابەران بەهۆی سیاسەتی دیپۆرتهوه
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئایدن: هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند لەڕیکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢٢ نزیکی پەنجا پەنابەران بەبەلەمێکی چوپەوە دەگەنە نزیک دوورگەی ساموسی یۆنانی بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشگری دەریایی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و بزوینەری کارپێکەری بەلەمەکە لێدەکەنەوە بە گورسیک بەلەمە چوپەکە بەخێرایەکی زۆر ڕادەکێشن بەرەو سنوری دەریایی تورکیا بۆ ناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن بەو هۆیەوە ئاوێکی زۆر دەچێتە نێو بەلەمەکەوەو سەرەڕای نائارامی دەریایە لەڕووی شەپۆلەوەو دواتر وازیان لیدەهێنن دواتر پۆلیسی ئێشگری دەریایی تورکیا ئاگادار دەکرێتەوە وهڕایگەیاند کاتێک چوین بەهانایانەوە بۆ ڕزگارکردنیان لەکاتی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە بوو ،، ٤٣ ،، پەنابەر رزگار کران وە تەرمی دووپەنابەری ژنیش لەدەریاکە دەرهینران کە ژنێکیان لەمانگی پێنجەمی دوو گیانی دابوو هەرچەندە ئاماژە بە رەگەزنامەی پەنابەرەکان نەکراوە بەڵام ئەوانەی لێدوانیاندا لەسەر رووداوەکە پەنابەرانی ئەفریقی بوون
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کۆمەڵێک پەنابەر ژیانیان لەدەست دا
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٢ لە شاری شانلی ئۆرفا مینی پاسێک ،، ٣١ ،، پەنابەری هەڵگرتبوو لەناوچەی هارران دەکەوێتە ڕووبارێکەوە ڕاستەوخۆ لایەنە ئەمنیەکان ئاگاداردەکرێتەوە خۆشبەختانە توانرا ،، ٢٥ ،، پەنابەر رزگاربکرێن کە پێنچ پەنابەریان بریندارببون رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کران بەڵام بەداخەوە ،، ٦ ،، شەش پەنابەریان ژیانیان لەدەستدا پارێزگاری شارەکە سەبارەت بەڕووداوەکە ووتی مینی پاسەکە وەرگەڕاوەو کەوتۆتە ناو ڕووبارەکەوە ووتیشی ئەو قاچاخچیانەمان دەستگیرکردون کە پەنابەرەکانیان گواستۆتەوەو رەوانەی دادگامان کردوون بەڵام سەبارەت بەڕەگەزنامەی پەنابەرەکان هێشتا ئاشکرا نەکراوە
گرنگترین سەندیکا کرێکاریەکانی بەریتانیا پشتیوانی شۆڕشی ئێران دەکەن!
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
ئێوارەی رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٨/١١/٢٠٢٢ لەدریژەی ڕاکێشانی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و خرۆشانی شۆڕشگێڕانەی ژنان و لاوان وخەڵکی کریکارو زەحمەتکیشی ئێران، لەسەر داوای فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، لەیەکێك لە هۆڵەکانی پەرلەمانی بەریتانیا کۆبوونەوەیەك لەلایەن جۆن ماکدوناڵد ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و دووەم کەسایەتی چەپی ناو حزبی کرێکاران سازدرا .
وتەی دەشتی جەمال لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی بەریتانیا
بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی لە خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکانی ژنان و لاوان و خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئێران
بەرواری٢٨/١١/٢٠٢٢
ئازادیخوازان، ئامادەبووانی بەڕێز
بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، هەروەها زۆر سوپاسی جۆن مەکدۆناڵد دەکەم بۆ بەڕێخستنی ئەم کۆبوونەوەیە، پێم خۆشە ئەوەش بڵێم جۆن یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی وەك هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری لە بزووتنەوەی کرێکاری و مافەکانی پەنابەران و ژنان و بەرگری لە ئازادی ڕاوەستاوە.
نامە بە ئەنتۆنیو گۆتیریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
بەرێز ئەنتۆنیو، هەروەك ئاگادارن دوێنی ٢٨ی سەپتێمبەری ٢٠٢٢ لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان و رۆکێت بارەگای حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی لە (پردێ، کۆیە، زرگویز و ماوەت..) بەخەستی بوردومانکرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە و چەندین کەس بریندار بوون و بە دەیان خەڵکی گوندی ناوچە سنوریەکان و پەنابەری دانیشتووی ئوردوگاو کەمپەکان ئاوارەو بێخانەو لانە بوون.