Author
usr_web171_1
ئایدن: ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن لە کەنار دەریادا تەرمی پەنابەرێکی سوری دۆزرایەوە کە وویستبووی بەبەلەمێکی چوپ بپەڕێتەوە بۆ دوورگەی لیسبوسی یۆنانی بەڵام بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیەوە ژیانی لەدەست دابوو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کرا
وان: ڕێکەوتی ٢٧/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئپێک یۆڵۆ سەر بەشاری وان ٣٠ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران
چەنەکاڵێ: لەماوەی چوارمانگی ڕابردوودا لەشاری چەنەکاڵێ و ناوچەکانی سەر بەشاری چەنەکاڵێ هەزارو ١٩٥ پەنابەر دەستگیرکراون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ئەفغانی بوون لەگەڵ دەستگیرکردنی دەیان قاچاخچی و دەست بەسەرداگرتنی هۆکارەکانی گواستنەوەی پەنابەران
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
دەیان پەنابەر بەشێوازێکی نامرۆڤانە لەلایەن بوڵگاریاوە دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند” ڕێکەوتی ١٨/٤/٢٠٢٢ هێزەکانی جەندرمەی تورکیا ڕایگەیاند :کە لەناوچەی کۆفجازی سەر سنوری نیوان تورکیاو بوڵگاریا سەر بەشاری کرک لارێلی Kırklareli ی تورکیا سەدوو ٨٧ پەنابەریان دەستگیرکردووە
بەشێوەیەك کە هەرچی کاڵاو جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و شتی بەنرخ پێیان بووە لێیان سێندراوەو بە نیمچە ڕووتی لەلایەن حکومەتی بولگاریاوە دیپۆرتی سنوری تورکیاکراونەتەوە”
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکانیش” پێشتر لە یۆنانەوە چونەتە خاکی بوڵگاریاوە بەڵام لەگەڵ دەستگیرکردنیان لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی سنوری بوڵگاریاوە بەوشێوازە نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵکراوە”
سەبارەت بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش
پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، مەغریب ، تونس)
هیوا ئەوەشی ووت”ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بەتوندی ئیدانەی ئەو جۆرە مامەڵەکردنە دەکەین بەرامبەر بە پەنابەران لەلایەن بوڵگاریاوە
کە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دوورە لە بەهاو پیوانە نیو دەولەتیەکان لەبارەی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی پەنابەرانەوە.وە داواش دەکەین لە ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران وە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی IOM بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە مامەڵەکردنانە بن کە بەرامبەر بەپەنابەران لەلایەن حکومەتی بوڵگاریاوە ئەنجامدراوەو وە کاربکەن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا”
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەکانی سەفیری هیسارو چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەناو چەند بەلەمێکی چوپدا ٥٣ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئایدن: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٦٧ پەنابەر لەسەر چەند بەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
چەنەکاڵێ: ڕێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٢٧ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١٥/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا ٢٧ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆیی جێغیز سەر بەشاری مۆغەڵا ١٨ پەنابەرو قاچاخچیەکیان دەستگیرکرد لە کاتی خۆ ئامادەکردن و ڕۆیشتن بۆ کەنار دەریا بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان وە دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی پەڕینەوە کە پێک هاتبوو لە بەلەمی چوپ و بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکە قاچاخچیەکە ڕەوانەی دادگاکرا وە پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانکران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان لە هەمان شارو هەمان ڕێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا لەناوچەی مارمەریس ١٩ پەنابەر ڕزگارکران ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.
ئەزمیر: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە. هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
دەقی یاداشتی نارەزایەتی کە بەبۆنەی ۸ی مارس رۆژی جیهانی ژنان درا بە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لەلەندەن
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
یاداشتی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵ بۆحکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە وەک نوێنەرانی خۆپیشاندانی بەشێک لە کوردستانیانی دانیشتوی بەریتانیا، کە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، لەبەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخێکی سەخت و نامرۆڤانە کە ژنانی کوردستانی تێدا راگیراوە، کۆبوینەتەوە و ئەم یاداشتنامەیە دەخەینە بەردەم:
با لە ٨ی مارسدا، هەوڵەکانی خۆمان بۆ باش بوونی دۆخی ژنانی پەنابەر چڕکەینەوە.
by usr_web171_1
written by usr_web171_1
رۆژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، رۆژێکە بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی و ڕاوهستانهوه بهرامبهر به نایهکسانی وجیاکاری وستهمکێشی و بێمافی ژنان لە سەراسەری دونیادا.
ژنانی پەنابەری کوردستان، ئەگەرچی بەئومێدێکی زۆرەوە ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکەن ، رێگەی سەخت و پڕ مەترسی دەریایی و ڕیسککردن بەژیانی خۆیان و مناڵەکانیانەوە دەبڕن تا بە ژیانێکی ئارام و ماف و ئازادیەکانیان بگەن، بەڵام بەهۆی یاساکانی پەنابەری وسیاسەتی میڵتیکالچراڵیزمەوە، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت و جیاکاری دەبنەوە و لە ژیانێکی چاوەڕوانی و دابڕاو و مانەوە لەماڵ وبوون بە پاشکۆی پیاوان ودەیان کێشەی خێزانیتر ڕادەگیرێن.
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٧/٢/٢٠٢٢ لەناوچەکانی مارمەریس و داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا لە سێ کاتی جیاوازو سێ بەلەمدا ٨٧ پەنابەر ڕزگارکران کە زۆرینەیان پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ، بۆرما ) بەپێی لیدوانی پەنابەرە رزگاربوەکان دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان دەستگیرکراون وە جگە لەئازاردانی جەستەیی هەرچی پێیان بوە لە جل و بەرگ و پارەو پاسپۆرت و بەڵگەنامە دواتر بەزۆرەمڵێ دیپۆرت سنوری دەریایی تورکیا کراونەتەوە
گرتنی پەنابەران و دۆزینەوەی تەرمی پەنابەرێک لەتورکیا
ئەزمیر: ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر تەرمی ئەو پەنابەرە دۆزرایەوە کە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٢ لەگەڵ دوو پەنابەری تر خستبونیە ناو دەرایاوە
مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا ٣٩ پەنابەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپوڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان ژن و منداڵ لەنیوانیاندابوون.
مەرمار:- ٢٣ پونابەرو ٢ قاچاخچی دەستگیرکران
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە ژمارەی ئەوپەنابەرانەی لەسەرمادا ڕەقبونەوەزیاتربوو ڕێکخراوی UNHCR یش داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات
by usr_web171_1
written by usr_web171_1